ئەندامێكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە شاری ئێزمیری خۆرئاوای توركیا كوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هێرشێكی چەكدارییدا بۆ سەر بارەگای هەدەپە لە شاری ئێزمیری خۆرئاوای توركیا ئەندامێكی ئەم حیزبە كە ژنە كوژرا بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پرێس.

پۆلیسی توركیا هێرشبەرەكەی دەستگیركرد لە ئەو كاتەی هێرشیكردە سەر بارەگای هەدەپە و هەوڵیدا بیسووتێنێت.

هەدەپە لە راگەیاندراوێكدا روونیكردەوە چەكدارێك بە چەك هێرشی كردووە بۆ سەر بارەگاكەمان، لەوێ دەنیز بویراز هاوكارمان كوژراوە.

لای خۆیەوە نووسینگەی پارێزگای ئێزمیر رایگەیاند هێرشبەرەكە لەدایكبووی 1994ە.

هەدەپە سێهەم پارتی گەورەی توركیایە و لەبەرەی ئۆپۆزسیۆندایە، بەهۆی نزیكی لە كورد و پەكەكەوە، لەگەڵ فشارێكی زۆری دەوڵەتی توركیا رووبەڕوو بووە.

داواكاریی گشتی توركیا داوای داخستنی هەدەپەی كردووەتەوە و دەیان ئەندام پەرلەمان و سەرۆك شارەوانی و ئەندامانی دیكەی حیزبەكە لە زینداندان.