چوار كاندیدی دیكە لە ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران كشانەوەو بڕیارە سێ كاندید سبەی 18/6/2021، كێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران بكەن.
ھەر یەكە لە موحسین میرعەلیزادە، عەلیرەزا زاكانی و سەعید جەلیلی و قازی زادە ھاشمی لە نامەی جیاجیادا بۆ وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەیان كشانەوەی خۆیان لە كێبڕكێی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری راگەیاند، میدیاکانی ئێران دەڵێن “موحسین میرعەلیزادەی كاندیدی ریفۆرمخوازەكان لە بەرژەوەندی عەبدولناسر ھیمەتی كشاوەتەوەو سێ كاندیدەكەی دیكەش لە بەرژەوەندی ئیبراھیم رەئیسی پاشەكشێیان كردووە.
بە کشانەوەی ئەو سێ کاندیدە، سبەی هەر یەک لە ئیبراهیم رەئیسی و عەبدولناسر ھیمەتی، و موحسین رەزایی كێبڕكێ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران دەكەن.