یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت لەبارەی قەرزكردن بۆ دابەشكردنی مووچە بەلێبڕینی 21%ەوە وەڵامی وتەبێژی حكومەت دەداتەوەو دەڵێت: ئەو دەنگۆیە راستنییە كە قەرز بۆ مووچە كرابێت، جگە لەمانگی رابردوو.

دوێنێ دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە، وتی:بڕیاری حكومەتە هەموو 30 رۆژێ جارێك مووچە دابەشبكات، وەك حكومەت خەمخۆرین بۆ دابەشكردنی مووچەو تەنانەت پارەشمان بۆ مووچەی فەرمانبەران قەرز كردوە.

لەبارەی لێدوانەكەی وتەبێژی حكومەت كە  قەرزكراوە بۆ پێدانی مووچە، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی بۆ كاروباری دارایی و ئابوریی بە كوردسات نیوزی رایگەیاند: ئەوەی وتراوە تەنها بۆ مانگی پێشوو بووە كە كورتهێنان هەبووە لەكاتی دابەشكردنی مووچەو 35 ملیۆن دۆلار قەرز كراوەو وەزیری داراییش كە چووە پەرلەمانی كوردستان هەمان شتی لە لیژنەی دارایی وتووە.