له وه‌ڵامی كۆمێنتێك له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به ته‌نزه‌وه به خانمێك ده‌ڵێت به فڵچه‌ی دان كه‌ركوكمان پاككرده‌وه.
ئه‌مڕۆ تیمی نه‌وه‌ی نوێ له شاری كه‌ركوك چه‌ند گه‌ڕه‌كێكیان له خۆڵ و خاشاك پاككرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، پۆستێكی له‌و باره‌یه‌وه كرد.
له وه‌ڵامی كۆمێنتی خانمێك كه پرسیبووی “به‌چی پاكتان كرده‌وه؟” شاسوار عه‌بدولواحید، به ته‌ونزه‌وه بۆی نوسیوه” به‌فڵچه‌ی دان”.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، زۆر گرنگی به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات و چه‌ندین په‌یجی فه‌رمی و نافه‌رمییان هه‌یه، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به حزبی سۆشیال میدیا ناوی ده‌ركردووه.
