د. سەباح هەورامی، بهڕێوهبهری تهندروستی سلێمانی ڕایگهیاند:
١- شەش مانگە حکومەتی هەرێم پارەی تەرخانکراوی دەرمانی نەخۆشخانەی هیوای سەرف نەکردووە.
٢- هەموو کۆمپانیاکانی دەرمان
هێنانی دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی هیوا ڕاگرتووە.
٣- هەتا ئەو کاتەی پارەی سلێمانی بەکاردەهات بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک، پارەی دەرمان بە تەواوی دەدرا, بەڵام
کاتێک بریاردرا پارەی بانکی سلێمانی تەنها بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەکاربێت، بریاردرا پارەی کۆمپانیاکان بکەنە تەنها (٪٢)
٤- نەخۆش هەیە لەم هەفتەیەدا (٢٠) ملیۆن دیناری داوە بە دەرمان بە تەنها بۆ ٢١ ڕۆژ.
٥- خێزان هەیە لەم هەفتەیەدا سەیارەکەی فرۆشتووە بۆ دەرمانی شێرپەنجە، بەڵام بەشی پێداویستی نەخۆشەکەی نەکردووە.