جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا ده‌وام له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك خۆی و به شێوه‌ی ئاسایی ده‌كرێت و به هیچ جۆرێك به ته‌ناوب ده‌وام نامێنێت، چونكه بڕیاری ته‌ناوب كێشه‌ی بۆ هاووڵاتیان درووستكردووه و كاروباره‌كانی حكومه‌تی دواخستووه.
پوخته‌ی وته‌كانی جوتیار عادل
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له چه‌ند ته‌وه‌رێك پێكهاتبوو، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م، تایبه‌ت بوو به ئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وروپا.
ته‌وه‌ری دووه‌م، تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی گفتوگۆی هه‌رێم و به‌غدا و بودجه‌ی 2021. خۆشبه‌ختانه دوێنێ به‌غدا بڕیاری دا، مانگانه 200 ملیار دینار وه‌ك شایسته‌ی دارایی هه‌رێم ره‌وانه بكات. لێره‌وه پێویسته سوپاسی شاندی دانووستانكاری حكومه‌ت و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بكرێت، كه هاوكار بوون.
ته‌وه‌ری سێیه‌م، تایبه‌ت بوو به پرسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021ی هه‌رێمی كوردستان، هیوادارین به زووترین كات ته‌واو بكرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی رابردوودا جۆرێك له ناڕه‌زایی خه‌ڵك هه‌یه له باره‌ی زیادبوونی رۆتین و دواكه‌وتنی كار. به هۆی بڕیارێك له باره‌ی ده‌وام، ئێستا ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ته‌ناوب نامێنێت و ده‌وام ده‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسا هاتووه بكرێت.
پاره‌كه چۆن دێت؟
له باره‌ی ناردنی پاره‌كه، له 1ی 1ی 2021ه‌وه حساب ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پاره‌كه بگات و به پێی داهاتی ناوخۆ و داهاتی نا نه‌وتی، كه %50ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌مێنێـته‌وه، ئه‌و كات لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت مووچه چۆن ده‌درێت.
ئومێده‌وارین له نزیكترین ده‌رفه‌تتدا ئه‌و پاره‌یه بگاته هه‌رێم و بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به حكومه‌تی فیدراڵ.
هه‌وڵی به‌رده‌وامیش ده‌ده‌ین بۆ دابینكردنی بودجه. ئه‌و داهاته‌ی كه هه‌یه، ته‌نیا بۆ مووچه نییه و بۆ خزمه‌تگوزاریشه. ئێمه خۆمان به سه‌رپشك ده‌زانین له دابین كردنی مووچه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین تا بكرێت مووچه له سه‌دا سه‌د بدرێت. ئێمه نابێت په‌له بكه‌ین و ده‌بێت به وردبینی و لێكۆڵینه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. ئێمه كارمان كردووه و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بووه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و 200 ملیاره.
چۆنێتی ناردنی پاره‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق. ئێمه رێككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، 11.4 ترلیۆن دیناره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، به گوێره‌ی خشته‌ی خۆی و له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌دا بنێردرێت.
نرخی به‌نزین
نرخی به‌نزین له جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه. ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین نرخی به‌نزین جێگیر بكرێت و له خزمه‌تی هاووڵاتیان بێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار قسه‌مان كردووه و ده‌بێت یه‌كلا بكرێته‌وه.
به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق بكه‌ین، ئه‌وان پێنج شه‌ش پاڵاوتگه‌یان هه‌یه، ئێمه دوو پاڵاوتگه‌مان هه‌یه، ئه‌وانیش وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی بازاڕ نین، به درووستكردنی پاڵاوتگه‌ی نوێ، ئێمه ده‌توانین، نرخێكی جێگیر له‌سه‌ر به‌نزین دابنێین و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بێت.
مووچه‌ی ئه‌م مانگه
پێشتر بڕیاردراوه، 30 رۆژ جارێك مووچه بدرێت. پابه‌ندین به‌و بڕیاره‌وه.
چه‌ند نه‌وت ده‌فرۆشرێت
رۆژانه 430 تا 450 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنین. 30 هه‌زار به‌رمیل بۆ پێداویستی ناوخۆیه. ئێمه ناچار بووین، له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكار نرخی نه‌وتی هه‌رێم به كه‌متر له نرخی برێنت بفرۆشین.