حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیاز نییه لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لاببات، فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی-ش له په‌رله‌مانی كوردستان داوای كۆتاییهێنانی ده‌كات.
دوێنێ حكومه‌تی عێراق بڕیاری دا به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و له‌مه‌ودوا مانگانه بڕی 200 ملیار دینار وه‌ك بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ش له‌سه‌ر ناردنی به‌شه بودجه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی جوتیاری عادلی وته‌بێژیه‌وه رایگه‌یاند كه “ناتوانن ئێستا بڕیاری ئه‌وه بده‌ن مووچه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش بكه‌ین”، پاساوه‌كه‌شی بۆ قه‌رزارییان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای كۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە ده‌كات.
ئەمڕۆ زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند هاوسەرۆكانی یەكێتی بەردەوام پشتیوانی‌یان لە وەفدی دانوستانكاری حكومەت كردووە بۆ ئەو ڕێككەوتنەی دەربارەی بودجە لەگەڵ بەغدا هاتووەتە ئاراوە.
ڕوونیشیكردەوە كە یەكێتی لەو بڕوایەدابووە كە قووڵایی ستراتیژی هەرێمی كوردستان بەغدایە و دەبێت لەوێوە كێشەكانی چارەسەر بكات.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتیشی، بەو پێیەی ئێستا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بەغداش مانگانە 200 ملیار دینار دەنێرێت، داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنێت.