وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم لەلایەن عێراقەوە کاریگەری دەبێت لەسەر لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم باسی ئەو پرسە دەکریت.
سەمیر ھەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد بڕیاری خەرجکردنی بڕی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ ھەرێم لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە ھەوڵی شاندی باڵای حکومەتی ھەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی بووە.
وتیشی، سەرەتای سەردانەکانمان کۆبوونەوە لەسەر سەرجەم لایەنەکانی عێراق کراوە بۆ ئەوەی ئەو زانیارییە ناردوستانەی لەسەر حکومەتی ھەرێم دراوە راستبکرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، بەپێی بڕیارەکە دەبێت حکومەتی عێراق بەشە بودجەی شەش مانگ بۆ ھەرێم بنێرێت و ئەوەش کاریگەری باشی دەبێت لەسەر موچەی فەرمانبەران و لێبڕینی موچە و لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانیشدا باسی ئەو بابەتە دەکرێت.