پاش گه‌یشتنی پاره‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و خودی هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بن پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌مێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له حكومه‌تی هه‌رێم به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند”لاهوری شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینی نه‌مێنێت”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه پێی باشنه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه وتیشی” له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌ی به‌غدا بۆ هه‌رێم، ئێمه له‌ناو حكومه‌ت و فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مان، دژی لێبڕینی مووچه ده‌وه‌ستینه‌وه”.
ئاشكراشیكرد”ئه‌گه‌ر پاره له‌به‌غداوه بێت، هیچ به‌هانه‌یه‌ك نامێنێت بۆ لێبڕینی مووچه”.