کەناڵی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، موحسین میرعەلیزادە یەكێک لە کاندیدانی ریفۆرمخوازان لەهەڵبژاردنەکانی خولی 13هەمی سەرۆک کۆماری ئێران کشایەوە، تائێستا ناوبراو لەبارەی کشانەوەی هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردوەتەوە.

کەناڵی فەرمی ئێران لەهەواڵێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، موحسین میرعەلیزادە لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی کردوە رایگەیاندوە کە هەڵبژاردنەکان دەكشێتەوە.

موحسن میرعەلیزادە،  یەكێک لەو دو کاندیدانە بو کەلەسەر بەرەی ریفۆرمخوازان هەژمار دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی خولی 13هەمی سەرۆک کۆماری ئێران، لەسەر ئەم بابەتەش چەند میدیایەکی ناوخۆی ئێران باسیان لەوەکردوە، پێدەچێت ناوبراو لەبەرژەوەندی عەبدولناسر هیممەتی کشابێتەوە، کە ئەویش یەکێکە کاندیدانی ریفۆرمخوازان.

 

ریفۆرمخوازان چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکان لە سایەی سزاکانی ئەمریکاوە زۆر بە ئەستەم دەزانن، بەڵام نەریتخوازان پێیانوایە سەرەڕای گەمارۆکان، دەکرێت رەوشی ئابوری بگۆڕدرێت.

بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە 18ـی حوزەیرانی 2021 بەڕێوەبچێت، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا 59 ملیۆن و 310 هەزار و 307 کەس دەتوانن دەنگ بدەن.