بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی نزیک لە پارتی راگەیاند، “ئەگەری بەهێز ئەوەیە پێش كۆتایی ئه‌م مانگه، شایسته داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ هه‌ر مانگێك ٢٠٠ ملیار دیاره بگاته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌یه‌ت ئه‌وا به چه‌ند قۆناغێك دێت “.
ئاماژەی بەوەشدا، “دوای ئه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌موو زانیارییه‌كانی پێشكه‌شكرد، دوێنێ دیدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئەنجامدا و پێی وتین، دوو تیممان له هه‌ولێر و سلێمانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چاودێری هه‌رێم سه‌رقاڵی كارن بۆ وردبینی و له كاره‌كان رازی بوون”، وتیشی، “ئه‌مه‌ش بووەتە هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا قه‌ناعه‌ت به‌وه بهێنێت، كه ژماره‌كان راست و دروستن.”
باسی لەوەشکرد، “بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه كاری پێده‌كرێت و پێویسته ترلیۆنێك و ٢٠٠ ملیۆن دینار له به‌غداوه بێت.”