حكومەتی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی دەربڕی و وەزارەتی دارایی مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ هەرێم رەوانە دەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست سنورمیدیا كەوتووە، وەزارەتی دارایی عیراق لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی 2021، بڕیاریداوە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

ناردنی ئەو بڕە پارەیە پەیوەستە بە وردبینیكردن لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، كە دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات.

زانیارییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، وەزارەتی دارایی عیراق پارەی شەش مانگی ئەمساڵ بەیەك گوژمە رەوانەی هەرێم