هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە تاوتوێی رایگەیاند، “وەزیری دارایی عێراق بە شاندی هەرێمی وتووە ئێمە یاسای بودجە وەک خۆی جێبەجێ دەکەین و ئەوەشی وتووە، ئێوە تەنها داتا ئەنێرن هیچ داهاتێک رادەست ناکەن.”

هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، “وەزیری دارایی عێراق بە شاندی هەرێمی وتووە، هەندێک مانگ دەبێت ئێوە پارە بۆ بەغدا بنێرن.”

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بودجەی عێراق پەسەندکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەهاتووە بۆ هەرێم.

پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە ١٢.٦٧٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان.

مانگی رابردوو، بەهۆی ئەوەی پارتی و یەکێتی داهاتەکانیان بە تەواوەتی نەگەڕاندەوە خەزێنەی حکومەت دابەشکردنی موچە دواکەوت و پەرلەمانتارەکانیان یەکتریان بە نەگەڕانەوەی داهات و درەنگ دابەشکردنی موچە تۆمەتبار دەکرد.