سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری ده‌دات له به‌كارهێنانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌ندا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاندووه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كاته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كازمی وتوویه‌تی: “ئه‌م حكومه‌ته پیشه‌ییه و هه‌ر كه‌س وه‌زاره‌ته‌كانی به‌كاربهێنێت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”.
وتیشی: “داوا له سه‌رجه‌م وه‌زارته‌كان ده‌كه‌م له هاوڵاتیانه‌وه نزیك بن و به هه‌موو توانایانه‌وه خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكه‌ن، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن”.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكردووه كه سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ندێك له لقه‌كانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و گومان هه‌یه كه قوتی خه‌ڵك له‌لایه‌ن چه‌ند پاڵێوراوێكه‌وه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێندرێت.
راشیگه‌یاند كه “لێكۆڵینه‌وه له‌و سكاڵایانه ده‌كه‌ین و ڕێگه ناده‌ین چینی هه‌ژاران بژێوی و مووچه‌یان بكرێته ماده‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن”.