بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە، زەرەرو زیانێكی زۆر بەر جووتیارێكی شارۆچكەی بەردەڕەش دەكەوێت و وەك خۆی دەڵێت: “تیمەكانی بەرگریی شارستانی، نەچوون بە هانایەوە.”
ئەمڕۆ هاوڵاتییەكی سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش، دیمەنی سووتانی دەغڵ و دان و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكەی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: بەهۆی ئاگركەوتنەوەكەوە، بە دەیان هەزار دۆلار زەرەری پێگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەیش كردووە: گەرچی قائمقام و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی بەردەڕەش و شارەدێكانی دارەتوو، كەلەك و كەڵەكچی ئاگاداركراونەتەوە لە ڕووداوەكە، دوای نزیكەی كاتژمێرێك چاوەڕوانی، هیچ لایەنێكیان نەچوون بەهانایانەو، تا بەتەواوی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكەیشی سووتاوە.