شەڕێکی قورس لە مەیدانی وەرخەلێی ئاڤاشین لەنێوان گەریلاکانی پارتی ئازادی کوردستان و سوپای تورک ڕوویداوە و تا ئێستا پێنج داگیرکەر سزادراون.
میدیاكانی پهكهكه ڕایگهیاند” بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە مەیدانی وەرخەلێ سەربە هەرێمی ئاڤاشین لەنیوان گەریلاکانی پهكهكه و سوپای تورکیا لە ئارادایە”.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، لەو شەڕەدا، تا ئێستا پێنج سهربازی توركیا لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارەوە سزادراون.
سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە کە شەڕەکە لە مەیدانی وەرخەلێ لە ئێستادا بە قورسی بەردەوامە.