بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت روو لەدابەزین دەكات.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لەراگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە:”سبەینێ پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە روو لە نزم بوونەوە دەكات تا رۆژی هەینی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە سەنتەری پارێزگاكان بە گشتی لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت جگە لە سەنتەری پارێزگای كركووك .”
ئەوەش روونكراوەتەوە:” رۆژی هەینی بەرزترین پلەكانی گەرما دەست دەكات بە بەرزبوونەوە رۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما زیاتر دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان دەگاتە سەرووی 40 پلەی سیلیزی.”
” لە ئێستادا بەهۆی چالاك بوونی نزمە پاڵە پەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە لەگەڵ وەرگەڕانی هاوینە پێشبینی دەكەین لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە گشتی بەرزترین پلەكانی گەرما بەردەوام لە سەرووی 40 پلەی سیلیزی بێت.”
“لەو كاتانەی شەپۆڵەكانی گەرما روو لە ناوچەكەمان دەكەن بەرزترین پلەكانی گەرما تا سەرووی 45 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە سەبارەت بە سەنتەری پارێزگاكان وە لە ناوچە شاخاوییەكانیش دەگاتە سەرووی 36 پلەی سیلیزی .”