دوای تێپەڕبوونی ڕۆژێك بەسەر كۆبوونەوەكەی سەرۆكی ئەمریكا و توركیا لە برۆكسل، سەرلەنوێ بەهای لیرەی توركی دابەزی.
ئەمڕۆ لیرەی توركی 1.18%ی بەهاكەی خۆی لە دەست دا و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 856 لیرە.
دابەزینەوەی بە های لیرە لە بەرامبەر دۆلار، دوای تێپەڕبوونی ڕۆژێك دێت بەسەر كۆبوونەوەكەی جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە برۆكسل.
ئەردۆغان دوای كۆبوونەوەكە ڕایگەیاند كە هەمان بۆچوونی پێشووی خۆیان سەبارەت بە سیستمی مووشەكی بەرگری ئێس 400ی ڕوسی بە بایدن گەیاندووە.
سیاسەتە نەرێنییەكانی ئەردۆغان بەرامبەر بە ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا، هەروەها دەستوەردان لە كاروبارەكانی بانكی ناوەندی توركیا بوونەتە هۆی لاوازبوونی لیرە.