به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستگیركردنی ژن و مێردێكی ئێرانی به سێ پارچه شوێنه‌واره‌وه له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “به شه‌ونخونی هێزه‌كانمان و هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌مان و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته چڕ و به‌رده‌وامه‌كانی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور، بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێو و نه‌خوازراوه‌كان و ڕێگریكردن له كڕین و فرۆشتنی شوێنه‌وار و مامه‌ڵكردن و هه‌ڵگرتنی به‌هه‌رجۆرێك له جۆره‌كان، به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (63) له یاسای شوێنه‌وار هێزه‌كانمان له بنكه‌ی ئاسایشی ته‌وێڵه توانیان دوو تۆمه‌تبار به (3)سێ پارچه شوێنه‌واره‌وه ده‌ستگیر بكه‌ن”.
ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ڵێت: “دوو تۆمه‌تباره‌كه ژن و مێردن و هاوڵاتی ئێرانین و فارسن”.
راشیگه‌یاند كه دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه”.