بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی ماڵپەڕی ئینزڤێستینگ، كە تایبەتە بە خستنەڕووی نرخی سووتەمەنی و كانزاكان، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 73 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 71 دۆلارو 20 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێـت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی یەدەگی عەمباركراوی نەوت لە وڵاتە پیشەسازییە گەورەكانی جیهان، كە كڕیاری سەرەكیی نەوتی خاون.