ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو كوژراو ئاشکرابوو، کە لە بۆردوومانەکەی ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگەی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیادا لە قەڵادزێ شەهیدبوون.
لەو بۆردوومانەدا، کە فڕۆکەکانی توركیا ئۆتۆمبێلێکی مەدەنییان کردە ئامانج، چوار کەس شەهیدبوون، هەر ئەو ڕۆژە ناسنامەی یەکێکیان ئاشکرابوو، کە گەنجێک بوو بەناوی ‘بابەکر تۆفیق’ دانیشتووی قەڵادزێ، شەوی رابردووش ناسنامەی یەکێکی دیکەیان ئاشکرابوو، کە هاوڵاتییەکی دانیشتووی بەکرەجۆیە بەناوی ‘عەباس ئیبراهیم مەحمود’.
ئەمڕۆ بە مەراسیمێک، تەرمی عەباس دەگەڕێندرێتەوە و بۆ گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی بەکرەجۆی کۆن بە خاک دەسپێردرێت.
دوێنێش تەرمی بابەکر تۆف، لە مەزارگەی شێخ وسوی قەڵازدێ بەخاک سپێردرا و مەراسیمی پرسەی لە ماڵی باوکی لە قەڵادزێ بۆ دانرا.