هەڵۆ حەمەڕەشید مامۆستای ئاینی و ناسراو بە مەلا هەڵۆ رایگەیاند، هاوسەرگیری میسیار مەرجەکانی هاوسەرگیری ئاسایی تێدایە و دروستە، بەڵام مەقاسیدەکانی نادروستە و ئەو هاوسەرگیریە دەرگای خراپە دەکاتەوە، چونکە پیاوان ژنان دەگۆڕنەوە و ژنانیش پیاوان دەگۆڕنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە لە کاتی ئەنجامدانی عەمرەدا بووە و ژنێکی سەرمایەدار داوای ئەنجامدانی هاوسەرگیری میسیاری لێکردووە بۆ ئەو ١٠ رۆژەی کە لە عەمرە بوون.
مەلا هەڵۆ ئەوەشی خستەڕوو، لەم هاوسەرگیرییەدا منداڵ خستنەوە و پەروەردەی تێدا نییە و تەنها بۆ ئەو کاتانەیە کە پیاو و ژنەکە بیانەوێت بەیەکەوە بن، دەشڵێت، “ئافرەت هەیە وتوویەتی پێنج منداڵم لەباربردووە لەو ماوەیەی کە هاوسەرگیری میسیارم کردووە“.
هاوسەرگیری میسیار، لە یەسیری زمانی عەرەبییەوە هاتووە و بریتییە لەو هاوسەرگیرییەی پیاو و ژنێک رێکدەکەون لە ماوەیەکی دیاریکراودا پێکەوە بن و هاوسەرگیرییەکی کاتییە.