په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ دڵنیابووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی “هەرێم داتاو زانیارییەکان ناداتە حکومەتی عیراق. ئەمەش هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هاتنی پارەیە بۆ هەرێم”.

د.رێبوار کریم ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق لە فەیسبووکی خۆی رایگه‌یاندووه‌” ئەو زانیارییانەی کە بەپێی یاساکە پێویستە هەرێم بیداتە بەغدا بریتین لە: زانیاری دەربارەی (داهاتی نەوتی، داهاتی نانەوتی) کە دەبێ داخڵی سیستەمی داهاتی عیراق بکرێ، هەروەها ژمارەو ناوو لیستی موچەی فەرمانبەران، داتای فەرمانگە فیدراڵیەکان،…هتد).”

ده‌قی نووسینه‌كه‌ی د.رێبوار كه‌ریم:
زانیاری بەرامبەر پارە..

_ زیاد لە دوو مانگە دەنگ لەسەر یاسای بودجەی عیراقی ساڵی ۲٠۲۱ دراوە. ئەو خاڵانەی بۆ هەرێم سودیان هەیە، بەستراونەتەوە بە ناردنی زانیاری و داتاوە.

_ لە پەیوەندیم بە کاربەدەستانی حکومەتی عیراقەوە دڵنیابومەوە کە هەرێم داتاو زانیارییەکان ناداتە حکومەتی عیراق. ئەمەش هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی هاتنی پارەیە بۆ هەرێم.

_ ئەو زانیارییانەی کە بەپێی یاساکە پێویستە هەرێم بیداتە بەغدا بریتین لە: زانیاری دەربارەی (داهاتی نەوتی، داهاتی نانەوتی) کە دەبێ داخڵی سیستەمی داهاتی عیراق بکرێ، هەروەها ژمارەو ناوو لیستی موچەی فەرمانبەران، داتای فەرمانگە فیدراڵیەکان،…هتد).

_ وادیارە هەرێمی کوردستان پێیوایە تەنها رێکەوتنێکی سیاسی کردوەو ئیتر وەك جاران هیچ کێشەی نابێت و پارەی بۆ دێت. بەڵام دەبێ بزانێ ئەم رێکەوتنە لایەنی تەکنیکی هەیەو بەپێی یاسای بودجە دەبێ داتاو زانیارییەکان بەڕونی بنێردرێن، ئەگەرنا رێکەوتنەکان هیچ سودیان نابێ.

د.رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عیراق
هاوپەیمانی هیوا