لەسەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک، پۆلیسی گەرمیان شەش گەنج لە کەلار دەستگیردەکات، کە “سوکایەتییان بە گەنجێک کردووە و ئازاریان داوە”.
عەلی جەمال قدووری، موقەدەمی مافپەروەر رایگەیاند “دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تیکتۆک، کە تێیدا چەند گەنجێک لە گەڕەکی ئاوارەکانی قەزای کەلار لە مارکێتێک سوکایەتی بە گەنجێک دەکەن و ئازاری دەدەن”، ئەو گەنجانە دەستگیرکران.
بە گوتەی عەلی جەمال قدووری، دوای سکاڵای گەنجەکە، پۆلیسی کەلاری کۆن شەش گەنجیان دەستگیرکرد، دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان، دانیان بەوەدا ناوە کە “سووکایەتییان بە سکاڵاکار کردووە”.
بە بڕیاری دادوەر ئەو شەش گەنجە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بەندکراون.