وێڕای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خانمان ئاره‌زوو ده‌كه‌نجه‌سته‌یه‌كی رێك و جوانیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی ” JAMA”ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی جه‌سته‌یان پڕه و تاڕادده‌یه‌ك كێشیان زیاده دڵخۆشترن و بۆماوه‌یه‌كی زیاتر ده‌ژین.
*ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاڕادده‌یه‌ك كێشی زیاده‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌ختیان كه‌متره.
*چه‌وری تاڕادده‌یه‌ك چه‌ند ساڵێك له ته‌مه‌نت زیاد ده‌كات، بۆنمونه ئه‌گه‌ر بكه‌ویت به‌سه‌ر رانت یان حه‌وزتدا و كه‌مێك چه‌وری پێوه بێت ئه‌وا ئێسكه‌كه‌ت ده‌پارێزێت له شكان، یاخود ئه‌گه‌ر تووشی نه‌خۆشییه‌ك بوویت كه وایلێكردیت ئاره‌زوی خواردن نه‌كه‌یت ئه‌وا به‌شی پێویست چه‌وریت پێیه تا بتوانیت به‌رگه‌ی ئه‌و بێ خواردنییه بگریت.
* كه‌مێك كێشی زیاده ئه‌گه‌ری تووشبوون به خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی تاڕادده‌یه‌ك كێشی زیاده‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به خه‌مۆكی به‌ڕاده‌ی %8 كه‌متره به‌راورد به ژنه‌كانی دیكه.
* ئه‌و ژنانه‌ی كه‌مێك كێشی زیاده‌یان هه‌یه دڵخۆشترن، به‌تایبه‌ت له‌و خانمانه‌دا كه ته‌مه‌نیان له سه‌روو ٠ ساڵییه‌وه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه لایه‌نی ده‌رونیشیان ته‌ندروستره .
|