سنورمیدیا
وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، به‌غدا به‌شه بووجه نانێرێت بۆ هه‌ولێر.
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌ژداربووه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لیژنه‌ی یاسایی و په‌رله‌مان و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی” وه‌زیری دارایی پێی وتین، به‌غدا به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێم نانێرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به سنورمیدیای وت” وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به لێبڕینه‌وه دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت”.
وه‌زیری دارایی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی زیاد بكرێت، به‌ڵام شێوازی زیادكردنی ئه‌و داهاته‌ی ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه.