ئاسایشی سلێمانی لەدوو هەڵمەتدا دەستیگرت بەسەر نزیكەی 207 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، هاوكات سێ كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەو ماددانە دەستگیركران.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاسایشی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:” لە هەڵمەتێكی بەرفراوانی هێزەكانیاندا بۆ یەكەمجار لەهەرێمی كوردستان لە دوو پرۆسەی جیاوازدا دەستیان بەسەر بڕی 207 كیلۆ مادەی هۆشبەر لەجۆری هێرۆین و تلیاكدا گرتووە.”

لەو هەڵمەتەی ئاسایشی سلێمانیدا سێ كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن بەو ماددانە دەستگیركراون كە هەرسێكیان كوردن خەڵكی دهۆكن.”

“یەكێك لە تۆمەتبارەكان كە لە دایكبووی ١٩٧٨ە دانیشتووی هۆڵەندایە و خاوەنی كۆمپانیای گواستنەوەی كەلوپەلە، دووانەكەی دیكەش یەكێكیان وەك ژمێریار لە كۆمپانیاكە كاری كردووە و ئەوی دیكەش وەك كرێكار لەهەمان كۆمپانیا كاری كردووە”.