میكی لێڤی، كه جووێكی به ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی جزیری باكووری كوردستانه و له 21ی حوزه‌یرانی 1951 له ئیسرائیل له‌دایكبووه، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیسرائیل (كنێست) هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی سیاسی له ئیسرائیل پێی نایه قۆناغێكی نوێ و سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و هاوكات متمانه به‌خشرایه سه‌رۆكی نوێی حكومه‌ت.
به گوێره‌ی زانیاری وێكیپیدیا، میكی لێڤی، له‌دایكبووی ئیسرائیله و بنه‌ماڵه‌كه‌یان له ناوچه‌ی جزیری باكووری كوردستانه‌وه روویان كردووه‌ته ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ له هه‌ڵبژاردندا بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له كۆی 120 ئه‌ندامی كنێست، 67 ئه‌ندام له به‌رژه‌وه‌ندی لێڤی ده‌نگیان دا.
لێڤی له 2013ه‌وه ئه‌ندامی كنێستی ئیسرائیله و له له ریزی سوپا و پۆلیس و له ناو كنێستدا چه‌ندین پۆست و كاری جیاجیای كردووه.
به گوێره‌ی پرۆفایلی لێڤی له ناو سایتی كنێستی ئیسرائیل‌دا، وێستگه‌كانی ژیانی لێڤی به‌م جۆره‌ن:
* وه‌زیری دارایی بووه له كابینه‌ی 33یه‌مینی ئیسرائیل.
* به‌كالۆریۆسی له زانستی سیاسی زانكۆی حه‌یفا به‌ده‌ستهێناوه. دواتر ماسته‌ری له زانكۆی دێربی خوێندووه.
* له كه‌رتی ئه‌منی و پۆلیسی ئیسرائیل‌دا رۆڵی بینیوه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك فه‌رمانده‌ی پۆلیسی قودس/ ئۆرشه‌لیم بووه.
* راوێژكاری ئاسایشی ناوخۆیی و ئاسایشی شارستانی بووه له رووسیا و به‌رازیل.
* بۆ یه‌كه‌مجار له 2013 بووه‌ته ئه‌ندامی كنێست.