ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ دوو شەممە وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم بۆ ڕوونكردنەوە لەسەر پرسی مووچە و لێبڕینی مووچە بێتە پەڕلەمانی كوردستان.
 
عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، هاتنی وەزیری دارایی بەشێكە لە كاری پەڕلەمانی ئێمە كە بانگیان دەكەین بۆ وەرگرتنی ڕوونكردنەوە و ئەركی ئەوانیشە بەرانبەر بە یاسا بەركارەكان.
 
چەند جارێكە پەڕلەمانتاران داوا دەكەن لایەنی پەیوەندیداری حكومەت بێتە پەڕلەمان بۆ ڕوونكردنەوەی زیاتری هۆكاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد، ئەگەر بەغداش پارە بنێرێت هیچ گرەنتییەك نییە بۆ ئەوەی 100%ی مووچە دابەش بكرێت.