وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئاشكرایكرد كه له چوارچێوه‌ی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكدا 8 جۆر خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت و واده‌كه‌شی راگه‌یاند.
محه‌مه‌د حه‌نون به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند كه “له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه مانگانه 8 جۆر خۆراك به‌سه‌ر هاوڵاتاندا دابه‌ش ده‌كرێت”.
محه‌مه‌د حه‌نون ده‌ڵێت: “خۆراكه‌كان بریتین له نیسك، پاقله، زه‌یت، شه‌كر، برنج، ئارد، فاسۆلیا و دۆشاوی ته‌ماته و تا كۆتایی ساڵ مانگانه دابه‌ش ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌تی بازرگانی سه‌رپشك كراوه كه ساڵی داهاتوو جۆری خۆراكه‌كان زیاد بكات و ژماره‌ی مانگه‌كانی دابه‌شكردنی كه‌م بكاته‌وه یاخود ماده‌كانی به‌شه‌خۆراك كه‌مبكاته‌وه و مانگه‌كانی دابه‌شكردنی زیاد بكات.