دوای رۆژێك ده‌ستگیركردنی 21 کەسایەتی و چالاکوانی کورد و نێودەوڵەتی، كه بە مەبەستی هێورکردنەوەی گرژیەکانی نێوان پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی هەولێریان کرد، پارتی دیپۆرتی ئه‌ڵمانیای كردنه‌وه.
دوێنێ 21 کەسایەتی و چالاکوانی کورد و نێودەوڵەتی، بە مەبەستی هێورکردنەوەی گرژیەکانی نێوان پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی هەولێریان کرد و بڕیار بوو کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیش ببەستن، بەڵام لە فڕۆکەخانە ڕاگیران.
ئه‌و كه‌سانه بریتین له پێنج کەسایەتی سیاسی و چالاکی باکوری کوردستان و 16 چالاکی بیانی و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر له‌لایه‌ن پارتییه‌وه دەستبەسەرکران.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارتی-یه‌وه دیپۆرت كرانه‌وه بۆ فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا.
فاتۆش گوك سونگور هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی جڤاكی دیموكراتی كوردستانیانی ئهرورپاش، له‌سه‌ر تویته‌ره‌كه‌ی خۆیدا پشتڕاستی كرده‌وه كه شانده‌كه سنوورداش كراون و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته فرانكفۆرت.