ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: دوای دەستگیركردنی بكوژی هاووڵاتیەكەی گەڕەكی رزگاری سلێمانی ئەمڕۆ گەڕێنرایەوە بەردەم دادگاكانی هەرێم بەمەبەستی دادگاییكردنی.
 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ 12ی 6ی 2021 هەواڵی دەستگیركردنی تۆمەتبار (س.ح.ح.ت) لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بڵاوكرایەوە كە هەستابوو بەكوشتنی هاووڵاتی (عوسمان حمە سەعید) لەگەڕەكی ڕزگاری شاری سلێمانی، ئەمڕۆ گەڕێنرایەوە بەردەم دادگاكانی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دادگایی كردنی .