رۆژ دوای رۆژ كرێی خانوو له‌هه‌ولێر به‌رزده‌بێته‌وه‌و كرێنشینانیش به‌هۆی دواكه‌وتن و لێبڕینی مووچه‌وه له‌بارودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
مه‌حمود ئیسماعیل لێپرسراوی لقی داكۆكی له‌كرێنشینانی هه‌ولێر رایگه‌یاند: “رێژه‌ی كرێنشین له‌هه‌ولێر زۆر زیادیكردوه‌و كرێ نشینان له‌بارودۆخی زۆر سه‌ختدان”.
وتیشی: “له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌مان 23 هه‌زار و 158 كرێنشین له بارودۆخێكی سه‌ختی ژیاندان و دواكه‌وتنی مووچه‌ش زیاتر ژیانیانی قورس‌تر كردوه، هه‌روه‌ها بڕیاربوو له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه نزیكه‌ی 396 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دابه‌شبكات، به‌ڵام تائێستا ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: “كرێی خانوو رۆژ دوای رۆژ له هه‌ولێر گرانتر ده‌بێت و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر ژیانی خێزانه‌كان و چه‌ندین كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیابوونه‌وه‌ی خێزانه‌كانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه”.