هەپەگە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە بۆتان و خواکورک بە لانیکەمەوە هەشت سهربازی توركیا كوژراون ، هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیشیان لە ئاڤاشین خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی دژی سوپای تورک لە هەرێمەکانی، بۆتان، خواکورک و ئاڤاشین، ڕاگەیاندبراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هێزەکانمان لە هەرێمەکانی بۆتان، زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و خواکورک، دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە کە لە ئەنجامیاندا بە لانیکە مەوە هەشت داگیرکەر سزادراون”.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە گەریلاکانی لە هەرێمی ئاڤاشین فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیان خستووەتە خوارەوە، هەر لەو هەرێمەش لە ئاسمانەوە لە دوژمنیان داوە.