ئاندی ڤەماوت، یەکێک لە ئەندامانی ‘هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ مافەکانی مرۆڤ و بەرگرییکردن لە ئازادییەکان’، کە لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستتبەسەر کرا و دیپۆرتی بەلجیکا کرایەوە، دەڵێت: مافی مرۆڤ لە هەولێر بریندار کرا.

دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر لەلایەن پەدەکەوە لە هەولێر، لەڕێگای هەمان فڕۆکەخانەوە هەریەک لە ئاندی ڤەماوت، بەڕێوەبەری گشتیی و سەرپەرشتیاری چالاکیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی و عەزیز حاجمهاند، ئەندامێکی دیکەی ڕێکخراوەکە، لەڕێگای قەتەرەوە سنوورداشی برۆکسل کرانەوە.

هیوا خۆشناو، ئەندامی ڕێکخراوی ئایلاندس (هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ و بەرگریکردن لە ئازادییەکان) بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: “رێکخراوەکەمان ماوەیەکە ئامادەکاریی دەکەن بۆ سەردانی باشووری کوردستان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەردوو بابەت، یەکەمیان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوور، بەتایبەتی داربڕینەوە لە سنووری نێوان باکوور و باشوور، دووەمیان مەسەلەی مافەکانی مرۆڤ”.

هیوا، وتیشی: ئاندی پییڕاگەیاندم”مافی مرۆڤ لە هەولێر بریندار کرا، بەڵام ئێمە سەردەکەوین”.

وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، ڕێکخراوەکە پێشتر لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوروپا هەماهەنگییان هەبووە و لە سەردانەکە ئاگادارکراونەتەوە.

ئاندی بەنیگەرانییەکی زۆرەوە باسی لەوە کردوە”لەدوای ئەو هەموو ماندوبوونە بۆ کێشەی کوردی مەزڵووم، حەزمنەدەکرد کورد نۆ کاتژمێر بمگرێ و سوکایەتیم پێ بکات. من میوان بووم، پێش ئەوای بەڕێبکەوم پرسیارم کرد و ئەوانیش خۆشحاڵ بوون و منیان بانگهێشت کرد، بەڵام ئێمە کۆڵنادەین”.

ئاندی ڤەماوت، ئەوەشی وتوە: پۆلیسی فڕۆکەخانە دەڵێ وەزیری دەرەوەی عێراق’فوئاد حسێن’، کە پارتیە ناوی منی خستووەتە لیستی ڕەشەوە، کە هۆکارەکەی نازانم!.

شاندەکە، کە ژمارەیان لە ١٠کەس زیاترە، دوای هەماهەنگی کردنیان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی حکومەت لە ئەوروپا گەیشتبوونە هەولێر، دوای دەرچوونیان لە فڕۆکەخانە لەلایەن گروپێکەوە دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیە، ئایلانس، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە و یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی کە هەمیشە لە دژی ڕەفتارەکانی ئەردۆغان هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی هەبووە.

بلیتی دیپۆرتکردنەوە
بلیتی دیپۆرتکردنەوە
بلیتی دیپۆرتکردنەوە