فڕۆکەیەکى تورکیا بۆردومانى گوندى کانیلانى بناری چیای ئاسوسی کرد، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە سەرنشینەکانی گیانیانلەدەستدا.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگوندى کانیلانى بناری چیای ئاسوس، نزیک قەڵادزە، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکابیان کردە ئامانج و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانی کە چوار کەس بون گیانیان لەدەستدا.
بەکر وەیسی، بەڕێوبەری شارەدێی هەڵشۆ، بە ڕۆژنیوزی راگەیاندوە، کەمێک بەر لەئێستا فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی نێوان هەردو گوندی گیره و کانی لانی شارۆچکەی پشدەریان کردوە و “ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیان” کردۆتە ئامانج.