چاڵە مەترسیدارەکەی مەکسیک تاکو دێت ڕوبەرەکەی گەورەتر دەبێت و ڕۆژ بەڕۆژ ڕۆچونەکەی زیاتر دەبێت، ئەوەش وایکردوە ترسی خستوەتە دڵی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەوە.

دوای چەند ڕۆژێک لە دڕوخانی ئەو زەوییە و دروستبونی چاڵێکی گەورە تێیدا، تاکو دێت داڕمانی زیاتر دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەکانی خەڵکی ناوچەکەش بەرەو لوتکە هەنگاودەنێت، چونکە بۆچونی نەرێنی بەرۆکی گرتون و پێیانوایە ماڵ و خانو شوێنە کشتوکاڵییەکانیان ڕوبەڕوی داڕمان و لەناوچون دەبێتەوە.

المنزل بدأ ينزلق ببطء إلى داخل الحفرة

گەورەبونی ئەو چاڵە لە زەوییەکانی یەکێک لە گوندەکانی ویلایەتی بۆبێلایە لە ناوەندی مەکسیک، یەکێکیشە لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی ئەو وڵاتە و ڕوبەڕێکی گەورەی سەوزایی ئەو ناوچەیەی داگیرکردوە.

سەرەتای دروستبونی چاڵەکە قوڵییەکەی 15 مەتر بووە و ڕوبەری پانییەکەی شەش مەتر دووجا بوو، بەڵام لە ئێستادا ڕوبەری پانییەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە و زیاتر لە 125 مەتر دووجایە و قوڵییەکەیشی زیاتر لە 20 مەتر دووجایە، کە لە ڕوبەری یاریگایەکی تۆپی پێ گەورەترە.

ڕوبەری چاڵەکە بەجۆرێک گەورە بوە یەکێک لە خانوەکانی ئەو ناوچەیە کەوتوەتە لێواری چاڵەکەوە و هێندەی نەماوە بڕوخێتە ناویەوە.

الحفرة في مدينة سانتا ماريا زاكاتيبيك في ولاية بويبلا

حکومەتی مەکسیک لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە یەکەیەکی گەورەی سەربازی ناردوەتەوە ناوچەکە، بۆ ئەوەی خەڵکی لە دوری 600 مەترەوە لە چاڵەکە نزیک نەبنەوە.

نوێنەرانی پاراستنی ژینگە لە مەکسیک ڕایانگەیاندوە کە بەهۆی ‌بەرزبونەوە و دابەزینی ئاستی ئاو لەناو زەوییەکەدا وایکردوە کە بەشێکی زەویەکە لە بەشی ناوەوە دوچاری داڕمان ببێت و ئەو چاڵە گەورەیە دروست ببێت.

الحفرة العملاقة من السماء