سنورمیدیا – كاروخ عومەر
پێشتر كه قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی ده‌كرد هۆڵه‌كه جمه‌ی ده‌هات، خه‌ڵك له‌سه‌ر زه‌وی و پلیكانه‌كان داده‌نیشتن، ده‌نگی چه‌پڵه‌لێدان بۆ وته‌كانی، هۆڵه‌كه‌ی ده‌هه‌ژاند، به‌ڵام ئێستا پاش 10 ڕۆژ له بانگه‌شه‌كردن بۆ سیمینارێكی شاسوار عه‌بدولواحید، نزیكه‌ی 200 ئه‌ندام و لایه‌نگری به‌ژدار بوون.
“گڵۆپه‌كان بكوژێننه‌وه با چۆڵی هۆڵه‌كه ده‌رنه‌كه‌وێت”
به ته‌واوی 10 ڕۆژی ڕێك میدیا فه‌رمییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ (ده‌زگای میدیایی نالیا و په‌یجه فه‌رمییه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ) و په‌یجه نافه‌رمییه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاره‌كانیان، بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ سیمیناری ڕۆژی (شه‌ممه 21-6ی) شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌یه، نزیكه‌ی 200 كه‌س به‌ژداربوون، له‌و ژماره‌یه‌ش زۆربه‌یان په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی حزبه‌كه‌بوون.
سنورمیدیا زانیویه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی زانراوه ژماره‌یه‌كی كه‌می خۆبه‌خش به‌ژداری سیمیناری سه‌رۆكه‌كه‌یان بوون، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌مه له چاوی كامێرا‌كان، به بڕیاری سه‌رپه‌رشتیارانی سیمیناره‌كه گڵۆپی هۆڵه‌كه كوژێنراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌ی چۆڵی به هۆڵه‌كه‌وه دیار نه‌بێت.

ڕۆژی شه‌ممه شاسوار عه‌بدولواید، له‌كاتی وتاردان
“پاسه‌كان زۆرتربوون له ئاماده‌بووان”
بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانی نه‌وه‌ی نوێ، سه‌رۆكه‌كه‌یان له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، پاسی بۆ ئاماده‌كردبوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌می خۆبه‌خش ئاماده‌بوون. زۆری ژماره‌ی پاس و كه‌می خۆبه‌خشان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید، بووه جێی گاڵته‌جاڕی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوسیان ” پاسه‌كان له‌ئاماده‌بوان زیاتربوون”.
جگه له هۆكاری گواستنه‌وه، سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ خواردنی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی گرتبووه ئه‌ستۆی خۆی كه به‌ژداری سیمیناره‌كه‌یان ده‌كرد.
“سه‌رۆك نیگه‌ران و توڕه‌یه”
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆبه‌خشێكی كه‌م ئاماده‌ی سیمیناره‌كه‌ی بوون، شاسوار عه‌بدولواحید نیگه‌ران بووه له خۆبه‌خشه‌كانی و له هه‌ندێك له گروپه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و نیگه‌رانییه‌یان بۆ خۆبه‌خشان گواستۆته‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید، توڕه بووه له ڕێكخستنی حزبه‌كه‌ی و هه‌ندێ به‌رپرسیشی سه‌رزه‌نشت كردووه، بڕیاریشی داوه له نزیكترین كاتدا، به‌رپسی یه‌كه‌می هه‌ندێك شار و شارۆچكه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌پۆسته‌كانیان دووربخاته‌وه.

ڕۆژی شه‌ممه هۆڵی سپی
“نزیك بوونه‌وه له‌پارتی، نزیكبوونه‌وه‌یه له مه‌رگی نه‌وه‌ی نوێ”
ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێری پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید، بۆته هۆی نیگه‌رانی لایه‌نگران و خۆبه‌خشانی نه‌وه‌ی نوێ و چاودێرانیش پێیان وایه نزیكبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له پارتی، نزیك بوونه‌وه‌یه‌تی له مه‌رگ، چونكه زۆربه‌ی لایه‌نگرانی نه‌وه‌ی نوێ و خۆبه‌خشانی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه دژی ده‌سه‌ڵاتن به‌تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان.
چه‌ند مانگێك دوای ڕیفراندۆم و له ڕۆژی 5-1-2018، جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی شاسوار عه‌بدولواحید ڕاگه‌یاندرا، دواتر به‌ژداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستانی كردوو، توانی سێ كورسی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌شت كورسی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڕووتی له په‌رله‌ماتاره‌كانی كرد، ڕۆژی 25-4-2019، هه‌ر سێ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق و چوار په‌رله‌مانتاری كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له نه‌وه‌ی نوێ ڕاگه‌یاند.