هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، چالاكی گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار بەبێ ڕاوەستان بەردەوامییان هەیە و لە چالاكییەكاندا ٩ سەربازی سوپای توركیا و ٢ سەنگەر و ئۆتۆمبێلێكی سوپاش تێكشكێنران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەنجامی چالاكییەكانی گەریلای لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس و جەنگی خابووردا بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، كە هەپەگە و یەژاستار چالاكییان ئەنجام دا و تێیدا ٩ سەربازی سوپای توركیا و ٢ سەنگەر و ئۆتۆمبێلێكی سوپاش تێكشكێنران.
هەپەگە ئەم زانیارییانەی بڵاوكردەوە:
“چالاكییەكان لە ناوچەی ئاڤاشین لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس دا:
لە نێوان ٣ بۆ ٩ی حوزەیران لە دژی داگیركەران لە ناوچەی قەڵای مام رەشۆ یەك لەسەر یەك بە چەكی قورس چالاكی ئەنجامدرا. لەو چالاكییانەدا گورز لە ژمارەیەكی زۆر لە سەنگەری داگیركەران درا.
لە ١٠ی حوزەیران و لە كاتژمێر ٠٩:٠٠ دا لە دژی داگیركەران لە شاخی زێڕین بە چەكی قورس چالاكی ئەنجامدرا. بە وردی و بە رێكی لە سەنگەری داگیركەران درا. كاتژمیر ٠٩:٣٠ جاریكیتر لە دژی داگیركەرانی سەر شاخی شەهید زێڕین بە چەكی قورس چالاكی ئەنجامدرایەوە. لەو چالاكییانەدا ٢ سەنگەری داگیركەران تێكشكێنران.
لە ٤ی حوزەیران و لە كاتژمێر ٠٩:٠٠ دا فڕۆكە جەنگییەكان دۆڵی باسیا-یان بۆردومانكرد.
لە ٥ی حوزەیران لە كاتژمێر ١٥:٥٠ دا فڕۆكە جەنگییەكان دۆڵی باسیا-یان بۆردومان كردەوە. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگربەربوویە ناوچەكە.
لە ١٠ی حوزەیران دا فڕۆكە جەنگییەكان جارێكیتر دۆڵی باسیا-یان بۆردومان كردەوە.
چالاكییەكان لە ناوچەی زاپ لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس دا:
لە ١٠ی حوزەیران لە كاتژمێر ٠٧:٤٠ دا لە دژی داگیركەران لە شاخی شەهید مەروان چالاكییەكی نیشانەشكێنی ئەنجامدرا. لەو چالاكییەدا داگیركەرێك سزادرا.
لە ١١ی حوزەیران لە كاتژمێر ٠٨:٣٠ دا لە دژی داگیركەران لە شاخی شەهید مەروان بە تاكتیكی نیشانەشكێنی چالاكییەكی تر ئەنجامدرا و لەو چالاكییەشدا داگیركەرێكی تر سزا درا.
لە ١١ی حوزەیران لە كاتژمیر ١٤:٤٠ دا لە دژی داگیركەران لەسەر شاخی شەهید مەروان بە چەكی قورس چالاكییەك ئەنجامدرا. لەو چالاكییەكدا بە وردی و بە رێكی لە چادری داگیركەران درا، چادرەكە بە تەواوی لەناوچوو و ٣ داگیركەری ناو چادرەكە سزادران. داگیركەران كاتژمیر ١٥:٢٠ مردووەكانی خۆیان بە كۆپتەری سكۆرسكی گواستەوە.
لە ١١ی حوزەیران و لە نێوەڕۆدا بنكەی سەربازیی سەر سنوور بە تۆپ و هاوەن ناوچەی شەهید شاهینی بۆردومانكرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا زەویی ناوچەكە ئاگری گرت.
لە ١١ی حوزەیران لە كاتژمیر ١١:٣٠ دا ناوچەی كاركەر بە فڕۆكەی جەنگی بۆردومانكرا.
لە ١١ی حوەزیران لە كاتژمێر ١٩:٣٠ دا لە بنكەی سەربازیی سەر سنوورەوە ناوچەی چەمچۆ بە تۆپ و هاوەن بۆردومان كرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە ناوچەی گەڤەردا:
لە ١١ی حوزەیران و لە كاتژمێر ١٦:٣٠ دا لە دژی داگیركەران، كە بە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە بنكەی سەربازیی مەلەیان لە شەمزینانەوە دەڕۆیشتن بۆ تەنگاڤا مەلەیان، چالاكییەكی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاكییەكدا ئۆتۆمبێلەكە تێكشكێنرا و ٢ داگیركەری ناوی سزادران.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابور لە ناوچەی مەتینا:
لە ١١ی حوزەیران لە كاتژمێر ١٢:٤٥ دا لە گۆڕەپانی شكێرێن سوور بە چالاكیی نیشانەشكێنی داگیركەرێك كرایە ئامانج و سزادرا.
لە ١١ی حوزەیران و لە كاتژمێر ١٥:١٠ دا لە دژی داگیركەران لە ناوچەی كێستە، كە دەیانخوسات بەرەو سەنگەرەكانی شەڕ بڕۆن، بە تاكتیكی نیشانەشكێنی چالاكی ئەنجامدرا. لەو چالاكییەدا داگیركەرێك سزادار و ٢ داگیركەری تر بریندار بوون. دوای ئەوە داگیركەران بە زەوییەكانی ناوچەكەدا بڵاوبوونەوە و بۆ جارێكیتر بە تاكیتكی سابوتاژ گورزیان لێدرایەوە و لەوێدا چەند داگیركەرێك سزادران، بەڵام ژمارەیان بە تەواوی روون نەبوویەوە. دوای ئەو چالاكییانە داگیركەران كوژرا و بریندارەكانیان بە كۆپتەری جۆری سكۆرسكی گواستەوە.
لە ١١ی حوزەیران لە نێوان كاتژمێر ٢١:٠٠ و ٢١:٣٠ دا كۆپتەرە جەنگییەكان ناوچەی مەتینایان بۆردومانكرد. هاوكات بە كۆپتەر داگیركەرانی شكێرێن سۆر و تەنگاڤا ملیتان ئاڵوگۆڕكران.
لە بەردەوامی بۆردومانەكەدا هەر لەو كات و شەوەدا، ناوچەی برفینگ لە نزیك خاڵی پێشمەرگە بۆ ماوەی كاتژمێر و نیوێك بۆردومانكرا.
ئۆپراسیۆنی داگیركەری لە ناوچەی مەتینا لە ١٢ی حوزەیران و لە كاتژمێر ٠٥:٣٠ دا بەرەو گوندی ئێزیدی بەرفراوان كرا”.