وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودیە رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی کۆرۆنا گۆڕاوەکان، ئەمساڵ ٦٠ هەزار کەس دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجامبدەن و مەرجە کە نیشتەجێی ئەو وڵاتە بن.

 

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعودییە لە راگەیانراوێکدا ئاشکرای کرد، بەهۆی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی کۆرۆنا گۆڕاوەکان، ئەمساڵ ٦٠ هەزار کەس دەتوانن فەریزەی حەج ئەنجامبدەن و مەرجە کە نیشتەجێی ئەو وڵاتە بن.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو کەسانەی ئارەزوو دەکەن ناوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمار بکەن، دەبێت باری تەندروستیان جێگیربێت و ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرت بێت یان ١٤ رۆژ بەسەر وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکەیدا تێپەڕبووبێت یان پەتای کۆرۆنای تێپەڕاندبێت.

دەشڵێت، ئەو کەسانەی دەتوانن حەج بکەن دەبێت تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٥ ساڵ بێت و نەخۆشی درێژخایەنیان نەبێت.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پابەندکردن و سنوردارکردنی ژمارەی حاجیان لە پێناو پاراستنی دۆخی تەندروستییە.