نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، بۆ یەكەمجار لە دوای ساڵی ٢٠١٩ وە، ٧٣ دۆلاری تێپەڕاند.
ئاژانسەكانی جیهان بڵاویان كردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بۆرسەی ( ICE) لە لەندەن، بە ڕێژەی ٠.٧٩% بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ٧٣.٠٩ دۆلار.
هەر بە گوێرەی ئاژانسەكان، نەوت لەدوای مانگی پێنجی ٢٠١٩ ەوە، یەكەمجارە ئەو نرخە تۆمار بكات.
لەبارەی نرخی نەوتی ڕۆژئاوای تەكساسەوە، ئاماژەیان بەوە كردووە: ١.١% بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ٧١.٠٦ دۆلار و ئەویش لەدوای مانگی ١٠ی ٢٠١٨ وە، یەكەمجارە ئەو نرخە تۆمار بكات.