مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند” ئێمه 30 ساڵه ته‌كه‌تول ئه‌كه‌ین و به‌هه‌میشی نه‌بووه و هه‌ر وازی لێناهێنین”.
له یادی كۆچی دوای پێشمه‌رگه‌ی دێرین لاله حه‌مه‌ی سه‌نگه‌ری، مه‌حمود سه‌نگاوی ڕایگه‌یاند”ده‌سته‌گه‌ری به‌ڵای گه‌وره‌ی بۆ ئێمه دروسكرد، ئێسته‌ش بۆنی لێدێت، ئێمه 30 ساڵه ته‌كه‌تول ئه‌كه‌ین و به‌هه‌میشی نه‌بووه و هه‌ر وازی لێناهێنین”.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی سه‌نگاوی وتی”به‌داخه‌وه ئه‌و یه‌كێتییه گه‌وره‌یه ئێستا وای لێهاتووه ئه‌ونه‌ی خه‌ڵك جنێومان پێئه‌یات ئه‌ونه داكۆكیمان لێناكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد” كه ئه‌و زه‌مانه نه‌ما خه‌ڵك له كۆمیته ده‌ستی به‌رپرس ماچ بكات، ئێسته ده‌بێت بڕۆن ده‌ستی خه‌ڵك ماچ بكه‌ین”.
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد سه‌نگاوی پێیوایه تاكه چاره‌سه‌ر له به‌غدایه و وتیشی” به‌داخه‌وه ڕیفراندۆمان كرد، خۆمان توشی هه‌ڵه‌یه‌ك كرد تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه”.
سه‌باره به ئه‌گه‌ری شه‌ڕی پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه وتی” هه‌موان ده‌بێت ئیدانه‌یكه‌ین، من وه‌ك خۆم ئاماده‌نیم یه‌ك فیشه‌ك له به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه بته‌قێنم”.