ماوەی 10 مانگە مامۆستا بەدەل بەرواری بە بێ دادگاییكردن زیندانیكراوە و پارێزەرەكەشی دەڵێت هیچ بەڵگەیەك لە دژی نییە.
ئاسۆ هاشم پارێزەری دەستگیركراوی بادینان مامۆستا بەدەل بەرواری بە ماڵپەڕی پی یو كەی میدیای ڕاگەیاند: دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر 17ی ئابی 2021ی بۆ دادگای كردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دانابوو، بەڵام داوایەكمان ئاڕاستەی داگای تاوانەكانی هەولێر كردوەو كاتی دادگایكردنی بۆ 29ی 7ی 2021 پێشخراوە.
وتیشی: ماوەی 10 مانگە مامۆستا بەدەل بەرواری دەستگیركراوەو لەلایەن دادوەرەوە وتەی وەرگیراوەو هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نیە كە سزا بدرێت، چونكە ئەو لەبەردەم دادوەر رایگەیاندوە كە بۆ داواكردنی مافی خۆی كە مووچەكەتی بەشداری چالاكی مەدەنی كردوە.
پارێزەری كەیسی مامۆستا بەدەل بەرواری دەشڵێت: لەلایەن دادگاوە تۆمەتی ” تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستانە” كە هەمان ئەو تۆمەتەیە كە پێشتر لەلایەن دادگای تاوانەكانی دووی هەولێرەوە 5 رۆژنامەنوس و چالاكوانی بادینانی لەسەر سزادراو هەریەكەیان 6 ساڵ حكومدران.
باسی لەوەشكرد: بەهۆی نەبونی هیچ بەڵگەیەكەوە چاوەڕوانن لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادكردن بۆ مامۆستا بەدەل بەرواری دەربچێت