بەپێی چەند وێنەیەك كە له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بڵاوكراوهتهوه ، سەكی بەرەڵڵا خۆی لەنێو ئەو گەنمەدا دەگەوزێنێ كە بۆ هاووڵاتیان دەكرێتە ئارد و لەڕێی بریكارەكانەوە دابەش دەكرێت.
وێنەكانی خوارەوە كە لە شاری هەولێر و لە یەكێك لە گەنجینەكانی هەڵگرتنی دانەوێڵە لە شارەكەدا گیراون، دیمەنی ئەو سەگە بەرەڵایانە دەخەنەڕوو كە لەنێو گەنمی ئامادەكراو بۆ هاڕین راكشاون، لەكاتێكدا ئەو گەنمە دەكرێت بە ئارد، تا دواتر لەڕێی بریكارەكانەوە بەسەر هاووڵایاندا دابەش بكرێت.
ئەم وێنانە لەگەڵ ئەوەی دوو دڵی لەنێو هاووڵاتیاندا دروست دەكەن لەڕووی بەكارهێنانی ئاردی بایەعی و كردنی بە نان، خەمساردی بەرپرسانی كەرتی كۆمپانیاكانی بازرگانی دانەوێڵەش دەخەنەڕوو كە بە بایەخ بە تەندروستی گشتی نادەن.