ئه‌دهه‌م بارزانی، وڵاتی ئێرانی به‌جێهێشتووه و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی سنورمیدیا، ناوبراو ناگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
کەسێکى نزیک لە ئەدهەم بارزانى رایگەیاند، ئەدهەم بارزانى ئێرانى بەرەو وڵاتێکى دیکە بەجێهێشتووە و ئەوەی ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە کە گوایە ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان، دوورە لە راستییەوە .
کەسە نزیکەکە ئامادەنەبوو ناوى ئەو وڵاتە ئاشکرا بکات کە ئەدهەم بارزانى سەردانى دەکات، بەڵام ئاماژەى بەوەکرد کە سەردانەکە ماوەیەک دەخایەنێت و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان.
راشیگەیاند شێخ ئەدهەم بارزانى لەسەر هەڵوێستەکانى رابردووى بەرامبەر دۆخى هەرێمى کوردستان سوورە و هیچ گۆڕانکارییەک لە بۆچوونەکانى رووینەداوە.
30ى مانگى رابردوو، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، ئه‌دهه‌م بارزانی، به‌په‌له ڕایكردووه بۆ ئێران.