لە ڕاپرسییەکدا باشترین یاریزانى سەدەى 21ى کیشوەرى ئەوروپا دیاریکرا و تێیدا ژمارەیەک یاریزان کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانى نازناوەکە دەکرد.
تۆڕى BBC بڵاویکردووەتەوە (10ى حوزەیرانى 2021)، لە ڕاپرسییەکدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پرتوگالى وەک باشترین یاریزانى سەدەى 21ى کیشوەرى ئەوروپا دیاریکرا و لە ڕووبەڕووبونەوەى لە قۆناغیدا کۆتاییدا لەگەڵ ئەندرێس ئینێستاى ئیسپانى ڕکارى کرد و 56%ى دەنگى دەنگدەرانى بەدەستهێنا.
ڕونیشکراوەتەوە، دەنگدان بە چەند قۆناغێک کراو لە قۆناغى یەکەمى ڕاپرسییەکەدا، ڕۆناڵدۆ 78%ى دەنگەکانى بەدەستهێنا و دواتر لۆکا مۆدریچى کرواتى 11% و دواتریش هارى کین 9% و بەدوایدا کەریم بن زیمەى فەرەنسى 2%ى دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
هەرچى لە قۆناغى دووەمدایە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە بەدەستهێنانى 57%ى دەنگەکان بەسەر تێرى هێنرى فەرەنسى و بە بەدەستهێنانى 51%ى دەنگەکان بەسەر زەینەدین زیدانى فەرەنسیدا سەرکەوت، لە قۆناغى پێش کۆتاییدا توانى بە بەدەستهێنانى 62%ى دەنگەکان بەسەر پاولۆ ماڵدینى بەرگریکارى پێشووى ئیتاڵى سەرکەوێت.
هەرچى ئەدرێس ئینێستایە لە قۆناغى یەکەمدا بە بەدەستهێنانى 51%ى دەنگەکان بەسەر ئالان شیرەرى ئینگلیزیدا سەرکەوت کە 27%ى دەنگەکانى بەدەستهێنا، هەروەها تۆتى ئیتاڵى 17%ى دەنگەکانى بەدەستهێنا و دیڤید ڤیاى ئیسپانیش 5%ى دەنگەکان.
هەرچى لە قۆناغى دووەمدایە، ئینێستا توانى بە بەدەستهێنانى 80%ى دەنگەکان بەسەر چاڤى ئەلۆنسى هاونیشتیمانى سەرکەوت هەروەها سەرکەوتن بەسەر دینیس بێرگکامدا تۆمار کرد و 53%ى دەنگەکانى بەدەستهێنا، لە قۆناغى پێش کۆتاییش بە بەدەستهێنانى 72%ى دەنگەکانیش بەسەر چاڤى هێرناندێزى هاونیشتیمانى سەرکەوت.
لە کۆتا قۆناغیشدا ڕۆناڵدۆ و ئینێستا ڕووبەڕووى یەک بوون و هەزارەها دەنگدەر بەشدارییان کرد و ڕۆناڵدۆ توانى بە بەدەستهێنانى 56%ى دەنگەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت لە بەرامبەر 44%ى دەنگەکان بۆ ئینێستا و ببێتە باشترین یاریزانى سەدەى 21ى کیشوەرى ئەوروپا.