دەستەی راگەیاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كۆمپانیای كۆڕەك تێلێكۆمی سزادا و خزمه‌تگوزاریی 4Gی ئه‌و كۆمپانیایه‌شی راگرت، ده‌سته‌كه ده‌ڵێت كۆڕەك ئه‌و هۆشدارییانه‌ی پشتگوێخستووه كه پێی دراوه.
له راگه‌یه‌نه‌دراوێكدا دەستەی راگەیاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق رایگه‌یاندووه” كۆمپانیای كۆڕەك بەبێ مۆڵەتی دەستەکەیان كۆمپانیای ناوبراو خزمەتگوزاری فۆڕجی دەست پێ کردووە و په‌خشی كردووه.
هه‌روه‌ها جەختیشی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە سوورن لەسەر جێبەجێكردنی گرێبەستی واژۆكراو لەگەڵ كۆڕەك و جێبەجێكردنی یاسا، بۆیه بڕیاری ئەوەیدا خزمەتگوزاری فۆڕجی كۆڕەك ڕابگرێت و هۆشداری ئەوەشی داوه كه ئەگەر كۆڕەك بەردەوام بێت لە ڕێكلام بۆ فۆڕجی ئەوا سزای تر دەدرێت بەپێی ڕیزبەندی یاسایی و تاوانبار دەكرێت بە زیانگەیاندن بە دارایی گشتی.