هەپەگە ڕایدەگەیەنێت”بەرخۆدانی گەریلا لە دژی داگیركەران، بەردەوامە و لە چەند چالاکییەكی گەریلاکاندا لە ئاڤاشین، زاپ، گەڤەر و چەلێ لە باکوور و باشووری کوردستان، ١٠ داگیرکەر سزا دراون”.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەسەر چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە باکوور و باشووری كوردستان دژی دەوڵەتی تورک، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە”لە هەرێمەکانی ئاڤاشین و زاپ لە باشووری کوردستان و هەرێمەکانی گەڤەر و چەلێ لە باکووری کوردستان، لە ئەنجامی چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا، ١٠ سهربازی توركیا سزا دراون”.
هەروەها دەیشڵێت” گەریلاكانی ئازادی بەردەوامن لە بەرخۆدان لە دژی هێرشەداگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك و ئاماژەی بەوەیش كردووە: “لە ٢٤ی نیساندا لە گەلی ئادەمئۆغلوی ناوچەی کەمەحی ئەرزنجان، کۆنتراکانی سەر بە سوپای تورک، بۆ ئەوەی هێزەکانمان گەمارۆ بدەن، فۆتۆکاپیان لە ناوچەکە جێگیر کرد، هێزەکانمان لە گەلی ئادەمئۆغلو و مەرجان، ٧ فۆتۆکاپیان لەناو برد”.
لە گۆڕەپانی گلداخی هەرێمی سەرحەتیش، سوپای تورک، دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان کرد.