میدیاکانى نزیک لەپەکەکە بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پارتى لەهەولێر سێ نوێنەری پەیەدە، و خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان لە کاتی پێشوازی کردنیان لە مێوانێکیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، دەستگیر کردووە.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ مستەفا عوسمان، نوێنەری پێوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، کاتژمێر ٣:٠٠ی بەیانی چووبوون بۆ فڕۆکە خانەی هەولێر بە مەبەستی پێشوازی کردن لە میوانێکیان، کە لە فڕۆکەخانە لە لایەن هێزەکانی پارتییەوە ە ئەم سێ کەسە دەستگیر کراون.
بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمى لەلایەن فرۆکەخانەى هەولێر و بەرپرسانى پارتى و حکومەتەوە هیچ زانیارییەک نەخراوەتەڕوو.