ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی بازنەیی لەچەند وڵاتێکدا دەبینرێت، بەوتەی فەلەکناسێکی عێراقیش، لە عێراق و هەرێمی کوردستان نابینرێت.
رایان میلیگان پسپۆڕی بواری فیزیای گەردوونی لە زانکۆی کوینز لە بەلفاست رایگەیاند، ” ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی بازنەیی روودەدات و بەتەواوەتی لە کەنەدا و گریلاند و روسیا دەبینرێت”.
بەوتەی ئەو پسپۆڕەی بواری فیزیای گەردوونی لە روودانی خۆرگیرانی بازنەییدا هەندێکجار خۆر بچوک دەردەکەوێت و بەمەش پلەکانی گەرمی دەگۆڕێن و تیشکی خۆر لە پشت مانگەوە بەشێوەی خەرمانەیی دەردەکەوێت.
سادق عەتییە کە فەلەکناسێکی عێراقیە لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەوەی خستۆتەڕوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان ناتوانرێت دیاردەکە ببینرێت.
چاوەڕێ دەکرێت لە ٤ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا جارێکی دیکە دیاردەکە رووبدات، بەڵام تەنها لە جەمسەری باکوری زەوی دەبینرێت.
لە ساڵی ٢٠٢٤ لە هەریەک لە ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک خۆرگیرانی تەواوەتی رودەدات ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧ رویداو تەنها لە ئەمریکا دیاردەکە بینرا.
لە دهۆک رووداوێک لە کارگەیەکی ئۆکسجیندا روویداوە و بریندار هەیە
بازنەی ئاگری کاتێک روودەدات چەقی مانگ و خۆر هاوتەریبی یەکتردەبن و بەمەش مانگ رێگەنادات تیشکی خۆر بەتەواوەتی بگاتە سەر زەوی، بەڵام بەهۆی ئەوەی قەبارەی مانگ ٤٠٠ جار لە قەبارەی خۆر بچوکترە ناتوانێت بە تەواوەتی خۆر داپۆشێت، هەربۆیە لە پشت مانگەوە خەرمانەی خۆر لەسەر شێوەی بازنەیەکی ئاگری دەردەکەوێت.